ئەو میوانەی شەكرەیان كەمە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو میوانەی شەكرەیان كەمە

 

 

خواردنی میوەكان بەشێوەیەكی گشتی رێگەی دروستی بەدەستهێنانی ڤیتامینە هەمە جۆرو ماددەكانی تری وەك ئاسن و ریشاڵ و ئاوو ئەوانی ترن، بەڵام گرنگ و پێویستە هاوڵاتیان بزانن ئەو میوانە كامانەن كە زۆرترین و كەمترین رێژەی شەكریان تێدایە.

ئەگەر نەخۆشی شەكرەت هەیە یاخود پەیڕەوی سیستەمێكی خۆراكی تەندروست و كەم شەكرو كاربۆهیدرات دەكەیت، پێویستە بزانیت كامە میوە بۆ تۆ گونجاوەو كامەشیان زیان بۆ تۆ هەیە.

ئەو میوانەت بۆ دەستنیشان دەكەین كە كەمترین رێژەی شەكریان تێدایە كە بریتین لەمانەی خوارەوە :

1. شووتی : بەشێوەیەكی گشتی (92%) ی ئاوەو كەمترین رێژەی شەكرو كاربۆهیدراتی تێدایە، لە هەمان كاتیشدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (ئەی و سی)، بۆیە پێشنیاركردنی خواردنی دروست و ئاساییە.

2. كیوی : لەهەر كیوییەكدا تەنیا (7) گرام شەكر هەیە، بە پێچەوانەوە كیوی یەكێكە لەو میوانەی رێژەی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێ، جگە لەوەش سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ریشاڵ و ڤیتامین سییە.

3. فڕاولە : لەكۆی هەر (8) فراولەدا تەنیا (8) گرام شەكر هەیە، لەبەرامبەریشدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ریشاڵ، هەروەها كۆمەڵێك ماددەی بەسوودی تێدایە بۆ رێگریكردن لە شێرپەنجەو تەندروست هێشتنەوی دڵ.

4. پرتەقاڵ : هەرچەندە خەڵكانێك هەن دەڵێن پرتەقاڵ رێژەی زۆری شەكری تێدایە، بەڵام‌ راستییەكەی ئەوەیە كە لەهەر پرتەقاڵێكی قەبارە مامناوەنددا تەنیا (12) گرام شەكر هەیەو ئەمەش رێژەیەكی گونجاوو كەمە، سەرەڕای ئەوەی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی سی و ریشاڵ و هەروەها رێژەیەكی زۆر ئاوی تێدایەو وا دەكات لەش بەرەدەوام بە شێداری بمێنێتەوە.

5. خۆخ : تامێكی شیرین و خۆشی هەیە، بەڵام بە پێچەوانەكەی تامەكەی لە هەر خۆخێكی قەبارە مامناوەند تەنیا (13) گرام شەكر هەیە، هەروەها بە سەرچاوەی دەستكەوتنی ڤیتامین سی و ماددەی پۆتاسیۆم و ئاو دادەنرێت.

6. سێو : هەر سێوێكی قەبارە مامناوەند لە (19) گرام شەكر پێكدێت، ئەم میوەیە (86%) ی ئاوە، هەروەها خواردنی سێو هاوكار دەبێت بۆ خەوێكی خۆش و هەستكردن كەم بە برسێتی.

ئەو میوانەشی رێژەی شەكریان زۆر تێدایەو ئامۆژگاریتان دەكەین كەمتر بیخۆن، بریتین لە :

- خورما : لە هەر (100) گرام خورمادا (63) گرام شەكر هەیە‌، بەڵام دەبێت دان بەوەش دابنێین كە سەرەڕای زۆری رێژەی شەكرەكەی، خورما چەندان سوودی تریشی بۆ جەستە هەیە.

- گێڵاس : لە هەر (100) گرام گێلاسدا (19.7) گرام شەكر هەیە‌.

- ترێ : لە هەر (100) گرام ترێ (16) گرام شەكرو (74) كالۆری هەیە، بۆیە ئامۆژگاریتان دەكەین بەڕێژەیەكی كەمتر بیخۆن.

- مۆز : هەرچەندە مۆز رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ریشاڵی تێدایە، بەڵام لە هەمان كاتیشدا لە هەر (100) گرامدا (15) گرامی شەكرە، بۆ ئەوانەی وەرزش دەكەن دەتوانن بە رێژەیەكی كەم بیخۆن.

- هەنجیر : هەرچەندە هەنجیر لەنێو كوردو میلـلەتانی تری جیهان خواستی زۆری لەسەرە، بەڵام ئەوەش بزانن كە لە هەر (100) گرام هەنجیردا (14) گرام شەكر هەیە، كاتێكیش وشك دەكرێتەوە رێژەی شەكرەكەی بۆ (48) گرام بەرز دەبێتەوە.

- مانگۆ : لە هەر (100) گرام مانگۆ (14) گرام شەكرو (63) كالۆری هەیە، بەڵام لە هەمانكاتیشدا میوەیەكی بەسوودەو رێژەیەكی باشی پۆتاسیۆمی تێدایە.

 

هه‌واڵی گرنگ