بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە تەندروستی گورچیلەكان چەند هەنگاوێكی گرنگ بگرینە بەر، لەوانەش خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاوو شلەمەنی، كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئازار شكێنەكان، ئەگەر لە خێزانەكەتاندا نەخۆشیەكانی گورچیلە هەبێت پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستی گورچیلەكانتان بن و كەم كردنەوەی بەكارهێنانی خوێ.
چەند هەنگاوێك بە مەبەستی پارێزگاری كردن لە تەندروستی گورچیلەكان ...
1. خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاوو شلەمەنی.
2. كەم كردنەوەی بەكارهێنانی خوێ.
3. كەم كردنەوەی بەكارهێنانی پرۆتین.
4. كۆنتڕۆڵ كردنی پەستانی خوێن.
5. كۆنتڕۆڵكردنی شەكرە.
6. كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئازار شكێنەكان.
7. ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستی گورچیلەكان.
8. ئەگەر لە خێزانەكەتاندا نەخۆشیەكانی گورچیلە هەبێت پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستی گورچیلەكانتان بن.
9. كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئەو خواردنەوەو خواردنانەی، كە كافایینیان تێدایە.
(د. موحەمەد كازم – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی گورچیلە)