كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەستیپێكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10_ی شوبات_ی 2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی به دانیشتنه راوێژكارییه‌كه‌ی كرد كه تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه ده‌كرێنه‌سه‌ر خاكی عێراق.
دانیشتنكه له‌باره‌ی هێرشه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا مه‌نده‌لاوی داواكارییه‌كی به واژووی 100 په‌رله‌مانتار ئاراسته‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان كرد كه پێشنیازه یاسایه‌كی تایبه‌ته به ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق داوای له حكومه‌تی به‌غدا كرد بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان جێبه‌جێ بكات و كۆتایی به ئه‌ركی ئه‌و هێزانه له عێراق بهێنێت.