بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووە و نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار و 500 دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی شوباتی 2024، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 250 دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لایخۆشیەوە ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 208 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوەو لەو بڕەش بڕی 13 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووەو لە ئێستاشدا بەهای دۆلار جێگیر نیە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.