رێكخراوێكی جولەكە هەڕەشەی كوشتن لە د.عەلی قەرەداغی دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێكخراوێكی جولەكە هەڕەشەی كوشتن لە د.عەلی قەرەداغی دەكات

نوسینگەی د.عەلی قەرەداغی ڕایگەیاند: رێكخراوێكی جولەكە هەڕەشەی كوشتنی لە مامۆستا كردووە وتویانە: "وەرەوە بۆ رەفەح دەتكوژین و ئاواتەكەت بەدیدەهێنین" ، دەشڵێت: قەرەداغی تائێستا پێداگرە لە سەردانیكردنی دەرەوازەی رەفەح و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ غەززە.

نوسینگەی راگەیاندنی پ.د. عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاویكردووەتەوە، رێكخراوێكی داگیركەری تیرۆرست هەڕەشەی لە مامۆستا عەلی قەرەداغی كردووە، لەبەرامبەر ئەوەی خواستی خۆی پیشانداوە بۆ سەردانیكردنی دەروازەی رەفەح و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەززە كە ماوەی زیاتر لە (127) رۆژە گەمارۆدراوە.

ئەوەشیاخستوەتەڕوو، هەڕشەكە كە لەهەژمارێكی ئیسرائیلیەوە ئاڕاستەی د.عەلی قەرەداغی كراوە و ئاماژە بەوەكراوە: "زۆرباشە وەرە ئاواتەكەت بەدیدەهێنن و دەتنێژین".

نوسینگەكەیسەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان جەختیكردووە، مامۆستا تائێستا پێداگرە لەسەر نیازەكەی بۆ سەردانیكردنی دەروازەی رەفەح و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە هاوڵاتیانی غەززە.

 

هه‌واڵی گرنگ