كۆشكی سپی: ترەمپ عەقڵی لەدەستداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆشكی سپی: ترەمپ عەقڵی لەدەستداوە

كوردیو
 
ترەمپ هانی روسیا دەدات هەر وڵاتێكی ناتۆی بوێت هێرشی بكاتە سەر، كۆشكی سپییش دەڵێت،"ترەمپ عەقڵی لەدەستداوە". 
 
دۆناڵد ترەمپ, سەرۆكی پێوشی ئەمریكا رایدەگەیەنێت،"هانی روسیا دەدەم هەرچیەكی دەوێت بیكات لەهەر وڵاتێكی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی(ناتۆ), ئەگەر پارەی پێویست نەدات بۆ بودجەی هاوپەیمانێتەیەكە".
 
ترەمپ, لەمیانی كۆبونەوەیەك لەشاری كۆنوای لە ویلایەتی ساوس كارولینا, وتی: هەمان شتم كرد لەگەڵ هاوپەیمانی ئەتڵەسی و واملێكردن پارەبدەن, ناتۆ تووشی مایەپوچ بوون ببوو تا من هاتم, وتم دەبێت هەمووان پارە بدەن, وتیان باشە ئەگەر پارە نەدەین ئایا بەردەوام دەبن لە پاراستنمان, وتم بەدڵنیایی نەخێر, باوەڕیان بە وەڵامەكەم نەكرد".
 
ترەمپ دەشڵێت،"سەرۆكی یەكێك لەوڵاتە گەورەكان هەستاو وتی: باشە گەورەم ئەگەر پارە نەدەین و روبەڕووی هێرشی روسیا بوینەوە؟ وتم ئەگەر پارە نەدەن تۆ دواكەوتویت لە پارەدان, وتی: بابڵێین ئەوە روویدا, منیش پێموت: لەڕاستیدا دەمەوێت هانی روسیا بدەم بەوەی چی دەوێت بیكات بە دۆزەخ, پێویستە لەسەرت پارە بدەیت, دوای ئەوە پارە هات".
 
لای خۆیەوە كۆشكی سپی, لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپی لەبارەی هاندانی روسیا بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی رەتكردەوە و بە ترسناك و لەدەستدانی عەقڵی وەسفكرد.

 

هه‌واڵی گرنگ