ته‌ندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 28 هه‌زار و 176 كه‌س شەهید كراون و 67 هه‌زار و 784 كه‌سیش برینداربوون.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌مڕۆ شەممە نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 28 هه‌زار و 176 كه‌س شەهیدكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 67 هه‌زار و 611 كه‌س برینداربون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیلی داگیركەر لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامداوە بەهۆیەوە 112 فەڵەستینی شەهید بوونە و 173 كەسی دیكەش برینداربوونە