حکومەتی عێراق بۆ چارەسەری ساختەکاری دەرمان رێوشوێن دەگرێتە بەر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حکومەتی عێراق بۆ چارەسەری ساختەکاری دەرمان رێوشوێن دەگرێتە بەر

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تاکە رێگا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ساختەکاری لە دەرماندا و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی دەرمان لە دەرەوە، بەرهەمهێنانی دەرمانە لە ناوخۆی وڵاتدا لە لەلایەن کارگەکانی دەرمانسازی حکومی و تایبەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11_ی شوبات_ی 2024، حەمودی لامی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا گرێبەستەکانی دەرمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا لە ١٤٤ ملیار دینارەوە بۆ ٤٠٠ ملیار دینار بەرزبووەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەرهەمهێنانی دوو هێندەی دەرمان لەلایەن کارگەکانی دەرمانسازی تایبەتەوە.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، هەر لە ساڵی رابردوودا ٣٣٨ جۆر دەرمانی نوێ تۆمار کراون کە ١٤ جۆر دەرمانی دژە زیندەیی و ١٢ جۆر دەرمانی پەستانی خوێنو ١١ جۆر دەرمانی نەخۆشی شەکرە، هەروەها چەندین جۆر دەرمانی دیکەی بەسودی تێدایە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ساختەکاری لە دەرماندا بووەتە دیاردەیەکی جیهانی و ئەستەمە دەرمانی ساختە لەگەڵ دروست جیا بکرێنەوە، بۆیە تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەرهەمهێنانی دەرمانە لە ناوخۆی وڵاتدا لەلایەن کۆمپانیای حکومی و تایبەتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، عێراق ساڵانە بە بەهای سێ ملیار دۆلار دەرمان هاوردە دەکات، بۆیە بەرهەمهێنانی دەرمان لە ناوخۆی وڵاتدا کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر کەرتی ئابووری و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی دەرمان.

 

هه‌واڵی گرنگ