"ئەگەر هیچ پێشهاتێك روونەدات كۆبونەوەكانمان لە گەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ئەگەر هیچ پێشهاتێك روونەدات كۆبونەوەكانمان لە گەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت"

وتەبێژی سودانی ڕایگەیاند: كۆبونەوەی لیژنەی باڵای سەربازی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان دەستپێكردووەتەوە و ئەگەر هیچ پێشهاتێك روونەدات كۆبونەوەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق.

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی: لیژنەی باڵای سەربازی عێراق كۆبونەوەكانی لە گەڵ هاوپەیمانان دەستپێكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆبونەوەكان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازی و ئاستی مەترسی و ژینگەی ئۆپراسیۆنەكان و توانای هێزە چەكدارەكانی عێراقە.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، لەسەربنەمای ئەو كۆبونەوانە خشتەیەكی زەمەنی دیاریدەكرێت بۆ كەمكردنەوەیەكی دیراسە بۆكراو بەشێوەی پلە بە پلە تا دەگاتە كۆتایهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گواستنەوە بۆ پەیوەندی دووقۆڵی.

جەخنیشیكردوەتەوە، ئەگەر هیچ پێشهاتێك كێشە بۆ گفتوگۆكان دروست نەكات كۆبونەوەكان بەردەوام دەبن بۆ تەواوكردنی كاری لیژنەكە بەخێرایی.

 

هه‌واڵی گرنگ