"گومان دەكرێت هاوكارەكانی ئەمریكا لەناو خودی میلیشیاكاندابن"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"گومان دەكرێت هاوكارەكانی ئەمریكا لەناو خودی میلیشیاكاندابن"

ڕۆژنامەیەكی لەندەنی ڕایگەیاند: میلیشیا شیعەكان گومانیان هەیە ئەمریكا هاوكاری هەبێت لە عێراق و وردی زانیاریەكان و وردی پێكانی فەرماندەكان تووشی شۆكی كردوون.

بە پێی رۆژنامەی (العربي الجدید) لەندەنی: سەرچاوە ئەمنیەكان لە عێراق ئاشكرایدەكەن لێكۆڵینەوەیەكی نهێنی لەسەر ئاستێكی باڵا دەستیپێكردووە بۆ گەڕان بە دوای هاوكارانی واشنتۆن كە زانیاریان لەبارەی جموجۆڵی سەركردەی گروپە چەكدارەیان داوە بە ئەمریكییەكان و لەڕێی فرۆكەی بێفرۆكەوانەوە كراونەتە ئامانج.

ئاماژەبەوەشكراوە، وردی هەڵبژاردنی ئامانجەكان و وردی جێبەجێكردنی پرۆسەی كوشتنیان ئاماژە بە دزەكردنێكی مەترسیدارو بوونی هاوكاری دەكات كە زانیاری وردیان گەیاندووەتە ئەمریكیەكان بۆ جێبەجێكردنی هێرشەكانیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، حكومەت لەسەر ئاستێكی باڵا لێكۆڵینەوەی لە دۆسیەكە دەستپێكردووە بەڵام سەركردەكانی حەشدی شەعبی قەناعەتیان پێی نیەو خۆیان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی جیایان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی كوشتنی فەرماندەی میلیشیاكان.

بە پێی ڕۆژنامەكە، لیژنەكەی حەشدی شەعبی بەشێوەیەكی زۆر نهێنی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەندامانی گروپە چەكدارەكان و كەسە نزیكەكانی ئەو دوو فەرماندەیە دەكات كە بەمدواییە لە دوو هێرشی جیاوازدا لەبەغدا لەلایەن فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی ئەمریكاوە كرانە ئامانج.

ئەوەشهاتووە، سەركردەی گروپە چەكدارەكان ترسیان هەیە هاوكارەكانی ئەمریكا لەناو خودی گروپەكانیاندا بن و لە ئاستێكی باڵای راهێنان و زانیاری وردابن لەبارەی ناسینی فەرماندەی میلیشیاكان و جموجۆڵەكانیان.

باسلەوەشكراوە، هاوكات گومان لەو گروپە چەكدارانەش هەیە كە نەچوونەتە ناو چوارچێوەی "بەرهەڵستكارانی ئیسلامی لەعێراق"و تێكەڵی كاری سیاسی بوون و هیچ هێرشێكیان نەكردووەتە سەر سوپای ئەمریكا لەدوای پێكهێنانی حكومەتی سودانیەوە بەتایبەت كە پەیوەندی ئەو گروپە جیاوازانە لەم چەند مانگەی رابردوودا پشێوی بەخۆوە بینیوە.

 

هه‌واڵی گرنگ