بەهۆی هێرشی ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر ڕەفەح زیاتر لە 100 فەڵەستینی شەهیدبوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی هێرشی ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر ڕەفەح زیاتر لە 100 فەڵەستینی شەهیدبوون

هێرشی سوپای ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر شارۆچکەی ڕەفەح لە نزیک سنووری میسر کە بە زۆر سەدان هەزار فەڵەستینی بۆ ناوچەکە کۆچ پێکردبوو و بەناو وەک ناوچەی ئارام دەیناسێنێت، شەهیدبوونی زیاتر لە 100 کەس و بریندار بوونی سەدانی کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.

بەرپرسانی تەندروستی لە شاڕۆچکەی ڕەفەح باشووری کەرتی غەززەی گەمارۆدراو بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین (WAFA)یان ڕاگەیاندووە کە بە هۆی هێرشی ئەم بەیانییەی سوپای ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر شارۆچکەکەیان، بە لایەنی کەم 100 کەس شەهید و سەدان برینداری دیکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکان.

مانگی سووری فەڵەستینیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە سوپای داگیركەر هێرشی کردووەتە سەر ناوەڕاستی ڕەفەح و ماڵی خەڵکی سڤیل بە ئامانج گیراوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کوێتی لە شارۆچکەکە، شوعێب حمس ڕایگەیاندووە کە دۆخی تەندروستی بەشێکی زۆر لە برینداران ناجێگیرە و دەرمان و پێداویستی پزیشکیش بۆ فریاکەوتنیان لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە فڕۆکەکانی ئیسرائیلی داگیركەر و هاوکات تۆپخانەکانی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی دەریایی و وشکانییەوە دەستیان بە هێرشێکی چڕ بۆ سەر شارۆچکەی ڕەفەح کردووە و زیاتر لە 40 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەکە و بە تایبەتیش ئەو ناوچانەی کە خەڵکە ئاوارەکە پەنایان بۆ بردووە و یان مزگەوتەکان دەکرێنە ئامانج.

 

هه‌واڵی گرنگ