وتەبێژی پێنتاگۆن: وەزیریی بەرگریی ئەمریکا جارێکی دیکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕ دایە.
پات رایدەر وتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بەشی چاودێری چڕ لە سەنتەری پزیشکی سەربازی واڵتەر ڕید خەوێندراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
رایدەر ئەوەشیخستەڕوو، ئۆستن لەلایەن پاسەوانەکانییەوە گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازی نیشتمانی واڵتەر رید بۆ پشکنین، بەهۆی ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کێشەی فریاگوزاری میزڵدان.
ووتیشی: جێگری وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشم ئاگادارکردۆتەوە، جگە لەوەش کۆشکی سپی و کۆنگرێسم ئاگادارکردووەتەوە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لوید ئۆستن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.