فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ بی بی سیی فارسی، هۆشداری له ململانێی گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق دا‌و، ڕایگه‌یاند، له ئێستادا گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته ئاستێكی به‌رزو مه‌ترسیدار، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باردۆخه‌دا بكه‌ن.
وتیشی، حكومه‌تی عێراق داوا له ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات هێرشه‌كانیان له دژی یه‌كتر بوه‌ستێنن و كێشه‌كانیان له‌ناو عێراق یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه هاوڵاتیانی عێراق نه‌بنه قوربانی.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆتای هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌هێنن، ئه‌وا ئه‌م وڵاته به‌ره‌و جه‌نگێك ده‌به‌ن كه هی عێراقییه‌كان نییه،بۆیه حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌ده‌ت خۆی له ته‌واوی ده‌ستوه‌ردانه‌كان رزگار بكات.