وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە ڕایدەگەیەنێت: ژمارەی شەهیدەكانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتە ٢٨ ھەزار و ١٧٦ كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند كە لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، ١٤ كۆمەڵكوژی دیكەی دژبە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاكامدا، ١١٢ كەس شەهیدبون و ١٧٣ی دیكەش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو: ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لە ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاكامی ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە شەهیدبون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٨ ھەزار و ١٧٦ كەس و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٦٧ ھەزار و ٧٨٤ كەس.