ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 كاتژمێری رابردوودا 19 كۆمەڵكوژی لە غەززە ئەنجامداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 كاتژمێری رابردوودا 19 كۆمەڵكوژی لە غەززە ئەنجامداوە

ته‌ندروستی غه‌ززه‌ رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 28 هه‌زار و 340 كه‌س شەهید كراون و 67 هه‌زار و 984 كه‌سیش برینداربوون.

ته‌ندروستی غه‌ززه‌ ئه‌مڕۆ شەممە نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 28 هه‌زار و 340 كه‌س شەهیدكراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات 67 هه‌زار و 984 كه‌س برینداربون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیلی داگیركەر لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامداوە بەهۆیەوە 164 فەڵەستینی شەهید بوونە و 200 كەسی دیكەش برینداربوونە

 

هه‌واڵی گرنگ