وەزیری كار: ئامادەم دەستلەكاربكێشمەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری كار: ئامادەم دەستلەكاربكێشمەوە

وەزیری كار و كاروباری كۆمەلایەتی رایگەیاند، لە 2 ساڵی رابردوو ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت تۆماركراون

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ناوی 13 هەزار و 252 خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمارکراوە، ناوەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکراونەتە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار، دواتر پەسەند بکرێت و مووچەیان بۆ ببڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ناوی 13 هەزار و 252 خاوەن پێداویستی تایبەتیان تۆمارکردووە کە سێ هەزاریان منداڵی ئۆتیزمن، هاوکات یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە تاوەکو ئەو توێژە ئەو مووچەیەی بۆیان دیاریکراوە وەری بگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، "لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی بەکارهێنانی ئافرەتانی ناو چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کاری بەدڕەوشتی نەبووە، هەر کەسێک توانی بیسەلمێنێت کە یەک حاڵەت هەبووە، ئامادەم دەست لە کار بکێشمەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ