یەكگرتوی ئیسلامیی پۆستی بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕادەستی حكومەت كردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكگرتوی ئیسلامیی پۆستی بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕادەستی حكومەت كردەوە

بەرپرسی مەڵبەندی یەكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێم و رەوشی كارەبا، یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان پۆستی بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رادەستی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم كردەوە.

لەو بارەیەوە، خەلیل سلێمان بەرپرسی مەڵبەندی یەكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێم و رەوشی كارەبا یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان پۆستی بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رادەستی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان كردەوەو یەكگرتوەكان لەهەر جێگە وپۆست وپلەیەك بن تایبەتمەندی خۆیان هەبوە وسەربەرزیان بۆ ئێمە تۆماركردووە.

وتیشی: بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی كە لەپشكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بووە، ماوەی نۆ ساڵە بە یاسا وئیدارە خزمەت دەكات وبەپاكی و راستی خزمەتی خەڵكیان كردوەو ئەوەش جێگای شانازی و دەستخۆشییە بۆ یەكگرتووەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ