یەکەمین کەشتیوانی بۆشایی ئاسمانی تورکیا ئالپێر گەزەرئاڤجی، کە ئەرکی لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان تەواو بووە، گەیشتەوە تورکیا.
گەزەرئاڤجی دوای گەشتێکی 18 ڕۆژە بۆ بۆشایی ئاسمان، گەڕایەوە بۆ زەوی.
ئالپێر گەزەرئاڤجی دوای تەواوکردنی هەموو پشکنینەکان، بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ئەمریکاوە گەڕایەوە تورکیا.
لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە هەریەکە لە وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا، مەهمەت فاتیح کاجر و سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی تورکیا یوسف کیراچ'ەوە پێشوازی لێکرا.
13 منداڵ لە پێشوازی گەزەرئاڤجی لە فڕۆکەخانە ئامادە بوون و یەکەمین کەشتیوانی بۆشایی ئاسمانی تورکیاش 13 ئاڵای تورکیای پێشکەش کردن کە وەک شانازییەک بردبوویە بۆشایی ئاسمان.