ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێرانی لەداخستنی ڕێگای سەرەكی (كەلار - خانقین، پەروێزخان) ئاگاداركردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە: ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئازیز دەكەینەوە كە ڕێگای سەرەكی (كەلار - خانقین، پەروێزخان) لە زاڵگەی ساڵح ئاغا تاكو ناو شارەدێی ساڵح ئاغا كاركردنی تێدایە لە لایەن تیمەكانی بەشی ئەندازەی هاتووچۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی كەلارەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داواشی لە شۆفێران كرد بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن و ڕێگای بەدیل بگرنەبەر.