هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە هەرێم دەتوانن داواکاری دامەزراندن پێشكەش بە حکومەتی عێراق بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە هەرێم دەتوانن داواکاری دامەزراندن پێشكەش بە حکومەتی عێراق بكەن

كوردیو

ئەنجومەنی راژەی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە هەرێم دەتوانن داواکاری دامەزراندن لە دامودەزگاكانی حکومەتی ناوەندیی پێشکەش بکەن".

بەدریە ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە،" ئەنجومەنی ڕاژەی فیدرالی دکتۆر محمود تەمیمی پێی ڕاگەیاندین کە هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرای دانیشتوی هەرێمی کوردستان مافیان هەیە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدرالیەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن بەمەرجێ ئامادەبن لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵیی کاربکەن".

ئاماژەی بەوەشداوە،"لە ٢٠/٣/٢٠٢٤ وە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە داواکردن لەو لینکەوە پێشکەش دەکرێت".

 

هه‌واڵی گرنگ