وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ باره‌ى دامه‌زراندنه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ باره‌ى دامه‌زراندنه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر داوای سەندیكای كشتوكاڵییەكان لقی سلێمانی، بۆ دانانى سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كان به‌دواداچوون ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ 12_ی شوبات_ی 2024 وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "سه‌ندیكاى كشتوكاڵییه‌كانى لقى سلێمانى داواكارییان لەسەر بابەتی سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و سەرپەرشتیاری دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگە كشتوكاڵییەكان، وێنەیەك لە داواكارییەكەیان ئاراستەی وەزارەتمان كراوە".

باسی له‌وه‌ش كردوه‌"ئێستا لە وەزارەت بەدواداچوون بۆ داواكارییەكەیان دەكرێت و گرنگیی پێ دەدرێت، لەڕێی هەردوو لیژنەی یاسایی و لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی تاوتوێكردن و جێكردنەوەی لە چوارچێوەی ئەو ڕێنوێنییەی كە لە وەزارەتەوە دەرچووە بۆ سەرپەرشتی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" ئەوانەی خولە تایبه‌ته‌كانیان بینیوە بۆ سەرپەرشتی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان دادەمەزرێن".

 

هه‌واڵی گرنگ