شەپۆلێكی زۆر بەهێزی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆلێكی زۆر بەهێزی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

شارەزایەكی باواری كەشناسی، هۆشداری دەدات لەهاتنی شەپۆلێكی زۆر بەهێزی باران بارین كە "سەرتاسەری هەرێم و گەرمیان دەگرێتەوە و سەرەتای گەیشتنی شەپۆلەكەش چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت".

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 12_ی شوبات_ی 2024 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاندووە:"شەپۆلێكی زۆر بەهێزی باران بارین بەڕێوەیە كە سەرتاسەری هەرێم و گەرمیان دەگرێتەوە، سەرەتای گەیشتنی شەپۆلەكە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت و بۆ ڕۆژانی دواتر كاریگەری زیاد دەكات و كۆتایی هەفتە لوتكەی قوڵبونەوە و بەهێزیەكەی دەبێت كاریگەری ئەم سیستەمە تەڕ و داباراناویە جگە لەم شەپۆلە شەپۆلی دیكەشی بەدوادا دێت و بۆ ماوەیەكی باش لەسەر ناوچەكان دەمێنێتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌"لەگەڵ زیاد بونی خێرایی با لەمەودای شەپۆلدا و وە ڕوودانی هەورە بروسكەی زۆر توندو تەرزەو لەگەڵ بارینی بەفر لەلوتكەی چیا بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،بۆیەكەمجارە لەمساڵدا هەردوو شەپۆلی دەریای سور و دەریای ناوەڕاست بەشێوەی بەفراوان و بەهێز پێكەوە دێن و یەكدەگرن و قوڵ دەبنە لەسەر تەواوی ناوچەكان، پێشبینی ڕێژەیەكی زۆر لەبارانی لێدەكرێت بەڕێژەی 50 ملیم تا 300 ملیم".

 

هه‌واڵی گرنگ