پزیشکانی بێ سنوور: ھێرشەکەی ئیسرائیلی داگیركەر بۆسەر ڕەفح کارەساتبار دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشکانی بێ سنوور: ھێرشەکەی ئیسرائیلی داگیركەر بۆسەر ڕەفح کارەساتبار دەبێت

 ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاند، ئەو ھێرشە زەمینییەی کە ئیسرائیلی داگیركەر بەنیازە بۆسەر ڕەفح ئەنجامی بدات، کارەساتبار دەبێت.

 مینی نیکۆلای، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور رایگەیاند، "ئەو ھێرشە زەمینییەی کە ئیسرائیلی داگیركەر بەنیازە بۆسەر ڕەفەح ئەنجامی بدات، کارەساتبار دەبێت و نابێت بەردەوام بێت، چونکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھۆشداری ئەوە دراوە کە ئەگەری ھەیە بەھۆی ھێرشەکەوە، کۆمەڵکوژی زیاتر لە شارەکە ڕووبدات 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەردەوامی ھێرشە ئاسمانیەكان بۆسەر ناوچەکە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ڕووبەڕووی نەھامەتی بوونەتەوە و زۆربەیان لە ژێر خێوەتدا دەژین، ھەروەھا ھەڵکشانی گەورە لەم کۆمەڵکوژییە بەردەوامەدا."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیلی داگیركەر زنجیرەیەک ھێرشی بۆسەر شاری ڕەفەح ئەنجامدا کە لە ئەنجامدا، زیاتر کە 100 کەس شەهیدكران و بەسەدانی دیکەش برینداربوون.

 

هه‌واڵی گرنگ