مانگی ڕابردوو نزیکەی چوار هەزار بتڵ خوێن لە سلێمانی بەخشراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مانگی ڕابردوو نزیکەی چوار هەزار بتڵ خوێن لە سلێمانی بەخشراوە

تەندروستی سلێمانی ئاشكرایده‌كات،لە ماوەی یەک مانگدا لە بانکی خوێنی شاری سلێمانی و نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان، نزیکەی چوار هەزار بتڵ خوێن راکێشراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی له‌ ئامارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، لە رێکەوتی 1.1.2024 بۆ 31.1.2024، حەوت هەزار و 690 هاوڵاتی بە مەبەستی بەخشینی خوێن سەردانی بانکی خوێن و نەخۆشخانەکانیان کردووە و سێ هەزار و 663 بتڵ خوێنیان لێوەرگیراوە.

باس له‌وه‌ش كراوه‌،نەخۆشانی تالاسیما زۆرترین خوێنیان پێبەخشراوە کە رێژەی وەرگرتن گەیشتووەتە 885 بتڵ، دواتر توشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لەرووی وەرگرتنی خوێنەوە بە پلەی دووەم دێن کە 554 بتڵ خوێنیان وەرگرتووە.

“لەماوەی مانگی رابردوودا لەبانكی خوێن پێنج هەزار و 443 پشكنینی هیماتۆلۆجی و چوار هەزار و 27 پشكنینی گروپی خوێن و چوار هەزار و 209 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها دوو هەزار و 187 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە”، تەندروستی سلێمانی وا دەڵێت.

 

هه‌واڵی گرنگ