بڕیارە سبەینێ شاندێكی باڵای ئیسرائیلی بگەنە قاهیرەو لەوێدا كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر دانووستانەكان سازدەكرێت بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس.
ماڵپەری ئاكسیۆسی هەواڵی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ سێشەممە شاندێكی باڵای هەواڵگری و سەربازی ئیسرائیلی دەگەنە قاهیرەو لەوێدا كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی (ویلیام بێرنز) ی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكی و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری میسری (عەباس كامل) و نوێنەری نێوەندگیری قەتەری سازدەكەن.
ئەمەو كۆبوونەوەكە بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكانە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، پێدەچێت لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ وەڵامی بزووتنەوەی حەماس بۆ ئیسرائیل ئاشكرا بكرێت.
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە چوار مانگی تێپەڕكردووە، تاكو ئێستا ئیسرائیل نەیتوانیوە دیلەكانی ئازاد بكات و شوێنەكانیان بدۆزێتەوە.