دەستەی دەستپاكی عێراق دۆسییەی تۆمەتبارێكی یەكلایی كردەوە كە پێشتر فەرمانبەری بانكی كشتوكاڵ بوە و نزیكەی (12) ملیار دیناری وەك بەرتیل وەرگرتوە.
ئەمڕۆ دوشەممە 12_ی شوبات_ی 2024 ، دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاویكردەوە؛ دوای یەكلایی بونەوەی دۆسییەکەی و بەدەست خستنی بەڵگەی پێویست، بەهۆی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و بەهەدەردانی نزیكەی (12) ملیار دینار، دادگای رەسافە بە ئامادەبونی تۆمەتبار، كە فەرمانبەری پێشوی لقی فەلوجەی بانكی كشتوكاڵە، حەوت ساڵ سزای بەندكردنی بۆ دەركرا.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو فەرمانبەرە لە بەرامبەر ئەو ئاسانكارییەی بۆ خاوەن گرێبەست و وەبەرهێنەرەكان كردویەتی، سزادراوە و دو حەواڵەی بە بڕی حەوت ملیار و (172) ملیۆن و (539) هەزار دینار و هەروەها چوار ملیار و (774) ملیۆن و (791) هەزار دینار بۆ دەرەوەی ئەنجامداوە.
ئهوهشی خستۆتهڕوو بەپشت بەستن بە مادەی (340)ـی یاسای سزادانی عیراق و دوای پێداچونەوە بە ئەو بەڵگانەی لە دۆسیەکەدان، سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی حەوت ساڵ بۆ تۆمەتبارەكەدا دەرچوە كە پێشتر لە سەر داوای حكومەتی عێراق، تورکیا رادەستی بەغدادی كردوەتەوە.