عێراق بە بەهای ٦١ ملیۆن دینار کاڵای ئوردنی هاوردە کردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق بە بەهای ٦١ ملیۆن دینار کاڵای ئوردنی هاوردە کردووە

ژووری بازرگانی ئوردن رایگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی رابردوودا بە بەهای ١٠٨ ملیۆن دیناری ئوردنی شمەک و کاڵای هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە و لەنێویاندا عێراق بە پلەی یەکەم دێت کە بە بەهای ٦١ ملیۆن دینار کاڵای ئوردنی هاوردە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ژووری بازرگانی ئوردن رایگەیاند، لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بە بەهای ١٠٨ ملیۆن دیناری ئوردنی کاڵا و شمەک هەناردەی وڵاتانی عەرەبی و دەرەوە کراون و لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا بە بەهای ٩٩ ملیۆن دیناری ئوردنی شمەک هەناردە کراون.

باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق بە پلەی یەکەم دێت کە زۆرترین شمەک و کاڵای لە ئوردنەوە هاوردە کردووە بە بەهای ٦١ ملیۆن دیناری ئوردنی.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر یەکە لە ئیمارات بە بەهای ١٠ ملیۆن دیناری ئوردنی و میسر بە بەهای هەشت ملیۆن دینار و سعودییە بە بەهای شەش ملیۆن دیناری ئوردنی شمەکیان لە ئوردنەوە هاوردە کردووە.

پێشتریش، ژووری پیشەسازی ئوردن رایگەیاند، لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی رابردوودا عێراق سێیەم گەورەترین هاوردەکاری کاڵا و شمەکی وڵاتەکە بووە بە بەهای زیاتر لە ٧٩١ ملیۆن دیناری ئەردەنی.

=

 

هه‌واڵی گرنگ