كوردیو
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"نزیکن لە گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بۆ دەستپێکردنەوە بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم".
ئەمڕۆ دووشەممە 12-2-2024، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند،"لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوتی خاو لە عێراقدا سێ ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا".
ئاماژەی بەوەشکرد،" عێراق پابەندە بە بڕیارەکانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و لە مانگی کانوونی دووەمدا عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە بۆ کەمتر لە چوار ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا".
باسی لەوەشكرد،"دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێم".
ئەوەشی خستەڕوو،"گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم نزیکە لە گەیشتن بە چارەسەر لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ دەستپێکردنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم و هەناردە کردنی".