سادیقون : هەولێر ڕێزی بڕیارەكانی ناگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سادیقون : هەولێر ڕێزی بڕیارەكانی ناگرێت

 

 

ئەندامێكی هاوپەیمانی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری بەردەوام بوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی، هاوكاری دووفاقی هەولێرە لەگەڵ بەغدا.

(سوهەیلە سوڵتانی) ئەندامی هاوپەیمانی سادیقون لەئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماڵپەری مەعلومە وتویەتی : ئەوەی كە حكومەتی هەرێم ڕێز بۆ بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵ دانانێت، بۆیە ئەو بابەتە دەبێتە هۆی قووڵتر بوونەوەی كۆمەڵێك قەیران كە هاوڵاتیانی كورد دەكاتە قوربانی، وتیشی: هۆكارەكانی خۆبواردنی حكومەتی هەرێم لە جێبەجێ كردنی مادەكانی دەستووری بودجەی گشتی حكومەتی فیدراڵ كە هەرێمیش دەنگی پێداوە، نازانین.

سوڵتانی ئاماژەی بەوەشدا، كە دەستوورە جەخت دەكاتەوە لەسەر گەڕاندنەوەی سەرجەم داهاتەكانی هەرێم بۆ بەغداو دابینكردنی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، وتی: هۆكاری بەردەوام بوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی، هاوكاری دووفاقی هەولێرە لەگەڵ بەغدا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ