ئافرەتانی دوو گیان بەم ڕێگەیانە خۆیان لە ئازاری قاچەكان بپارێزن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئافرەتانی دوو گیان بەم ڕێگەیانە خۆیان لە ئازاری قاچەكان بپارێزن

 

 

ژنان لە ماوەی دووگیانیدا تووشی ئازاری ماسولكەی قاچ دەبن و چەندین ڕێگە هەیە بۆ خۆپاراستن لەوە حاڵەتە لەوانەش مەساجكردن و شێلانی قاچ، خواردنەوەی بڕێكی باش ئاو، بەكارهێنانی سەهۆڵ بۆ كەم كردنەوەی ئازارەكە.

بە نزیكەیی نیوەی خانمان دووچاری ئەم حاڵەتە دەبنەوە لە ماوەی دووگیانیان، كە بریتییە لە گرژبوونی توندی خۆنەویستانەی ماسولكەكانی قاچ یان پێ یان هەردووكیان.

تاوەكو ئێستا هۆكارەكەی بەتەواوەتی ڕوون نییە، بەڵام گۆڕانكاری لە سوڕی خوێن، زیادبوونی كێش لەماوەی دووگیانی، گەورەبوونی منداڵدان و كۆرپە، كە لەوانەیە فشار لەسەر ئەو دەمارانە دروست بكا، كە بۆ قاچ دەچن، هەموو ئەمانە ڕۆڵیان هەیە لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە.

چۆن خۆمان بپارێزین ؟

1. وەرزش كردنی ڕێك.

2. لەكاتی تووشبوون بە ئازارەكە هەوڵبدە بە هێواشی قاچت ڕابكێشیت.

3. بڕێكی باش ئاو بخۆرەوە.

4. مەساجكردن و شێلانی قاچ.

5. بەكارهێنانی سەهۆڵ بۆ كەم كردنەوەی ئازارەكە.

(د. كەژان كاوە – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون)

 

هه‌واڵی گرنگ