چارەسەری خانە شێرپەنجەییەكان بە بەكارهێنانی مەیدانی موگناتیسی فرێكوێنسی نزم.
لێكۆڵینەوەكانی ئەم دواییەی ناوەندی توێژینەوەی بایۆكیمیستری و بایۆفیزیكی زانكۆی تاران دەریدەخەن كە مەیدانی موگناتیسییە فرێكوێنسە نزمەكان كاریگەری بایۆلۆژی جیاوازی لەسەر خانە شێرپەنجەییەكان هەیە.
زانكۆی تاران، توێژینەوەیەك كە لەم دواییانەدا لە شێوەی تێزی دكتۆرا (مەریەم سادات نیزام تاهیری) بە ڕێنمایی (د. بەهرام گەڵایی) مامۆستای ناوەندی توێژینەوەی بایۆكیمیستری و بایۆفیزیك زانكۆی تاران و (د. سەید پەیمان شەریعەت پەناهی) یاریدەدەر ئەنجامدرا پرۆفیسۆری ئەم سەنتەرە، بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەگەری بەكارهێنانی مەیدانی موگناتیسی بە فرێكویێنسی خوار چارەسەری شێرپەنجە.
لەو توێژینەوەیەدا دەركەوتووە كە مەیدانی موگناتیسی بە فرێكوێنسی خوار دەتوانێ خانە شێرپەنجەییەكان لەناو ببات.