ژمارەی شه‌هیدانی فەڵەستینی بەھۆی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە ٢٨ ھەزار و ٣٤٠ کەس
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی شه‌هیدانی فەڵەستینی بەھۆی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە ٢٨ ھەزار و ٣٤٠ کەس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە تا ئێستا بەھۆی کۆمەڵکوژییەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شه‌هیدكراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٨ ھەزار و ٣٤٠ کەس.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، ١٩ کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ١٦٤ کەس شه‌هیدكراون و ٢٠٠ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٨ ھەزار و ٣٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٦٧ ھەزار و ٩٨٤ کەس.

 

 

هه‌واڵی گرنگ