"چاوه‌ڕوانی ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كه‌ ده‌كه‌ین بۆ دورخستنەوەی هێزە بیانیەکان"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"چاوه‌ڕوانی ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كه‌ ده‌كه‌ین بۆ دورخستنەوەی هێزە بیانیەکان"

سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌ دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق له‌ قۆناغی داهاتودا كه‌ یاسایه‌كی گرنگه‌، له‌ئێستاشدا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ له‌ لیژنه‌ی داراییه‌ و دوای تاوتوێكردن و ئاماده‌كردنی راپۆرت، بۆ په‌سه‌ندكردن ئاماده‌ ده‌كرێت.

غه‌ریب عه‌سكه‌ر سه‌ركرده‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "نوێنه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و نوێنه‌رانی دیكه‌ پێداگرن له‌سه‌ر یاسادانان بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی گرنگ به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق، هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كیش له‌م بابه‌ته‌ ناكرێت".

وتیشی، "داواكاری ده‌ركردنی یاساكه‌ ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕگه‌كان و تاوتوێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كراوه‌".

غه‌ریب عه‌سكه‌ر كه‌ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌توندی پاڵپشتی یاسادانانی یاساكه‌ ده‌كات بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق، هه‌روه‌ها هیچ پرۆسه‌یه‌كی دواخستن و په‌كخستنیش له‌ئارادا نییه‌".

ده‌شڵێت، "هه‌ندێك هه‌نگاوی بنچینه‌یی هه‌ن و ڕێوشوێنی یاسایین و ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی هه‌ر یاسایه‌كی پێشنیاركراوی بگیرێنه‌به‌ر، ئێمه‌ش بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ كارده‌كه‌ین تا پاڵ به‌ هه‌مو شتێكه‌وه‌ ده‌نێین بۆئه‌وه‌ی زۆر به‌ زویی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربكه‌ین".

له‌ میانی دانیشتنی تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنی كۆتاییهێنان به‌ بونی هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق، كه‌ شه‌ممه‌ی ڕابردو به‌ڕێوه‌چو، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داواكارییه‌كی به‌ واژۆی زیاتر له‌ 100 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی كرد بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.

 

هه‌واڵی گرنگ