ماڵپەڕی كوردیو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سپێدە FM دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماڵپەڕی كوردیو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سپێدە FM دەكات

ماڵپەڕی كوردیو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕادیۆی سپێدە FM دەكات و ڕایدەگەیەنێت: داواكارین لەخوای گەورە كۆمەك و هاوكارتان بێت لەگەیاندنی دەنگی زوڵاڵ و سازتان.

دەقی پەیامەكە:

پیرۆزبایی ماڵپەڕی كوردیو بەبۆنەی حه‌وته‌مین ساڵیادی ڕادیۆی سپێدە FM

بەناوی ماڵپەڕی كوردیو، پیرۆزباییەكی گەرم لەبەڕێوەبەرو كارمەندان و تەواوی ستافی ڕادیۆی سپێدە FM دەكەین، داواكارین لەخوای گەورە كۆمەك و هاوكارتان بێت و بەم دەنگە زوڵاڵ و سازە بەردەوام بن بۆ پێشكەشكردنی بەرنامەو كارە جوانەكانتان لەپێناو خزمەتكردنی كۆمەڵگەی كوردی و موسڵمانان بەگشتی.

سپێدە ئێف ئێم لەماوەی تەمەنیدا توانیویەتی بە بەرنامە و پلانێکی گونجاو بیسەرێکی زۆر لە دەنگی رەسەنی  خۆی کۆبکاتەوە و، لە ڕێگای پەخشی رادیۆیی و پێگەکانی لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا خزمەتێکی باش بە پەیڤ و زاراوەی کوردی ئاوێتە بە هەوڵی پێشکەوتن و شارستانیەت بکات.

جارێكی تر پیرۆز بێ حه‌وته‌مین ساڵیادی ڕادیۆی سپێدە FM، هەمیشە سەربەرز و سەركەوتو بن...

 

ماڵپەڕی كوردیو

 

 

هه‌واڵی گرنگ