کەشناسی عێراقی رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شهممهوه شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و لە هەرێم تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت. دەشڵێت، لە هەندێک ناوچە پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکرێت.
سادق عەتییە کەشناسی عێراقی رایگەیاندووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە عێراق و هەرێم دەکات و تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، لەمڕۆوە ئاسمان هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەک بارانبارین دەستپێدەکات، تاوەکو رۆژی هەینی دەگاتە لوتکەی شەپۆلەکە و لە چەند ناوچەیەک پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکرێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی و دیالە و واست و بە رێژەیەکی کەمیش لە ناوچەکانی سنووری، "هەولێر، کەرکوک، دهۆک، میسان، سەڵاحەدین."
دوێنێ دووشەممە، کەشناسی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکانی هەرێم بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکەن و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی شەممە، ١٧ی مانگ بەردەوام دەبێت.