وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : پاڵپشتی ئۆپراسیۆنی سەربازی سەر رەفەح ناکەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : پاڵپشتی ئۆپراسیۆنی سەربازی سەر رەفەح ناکەین

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دوایین هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح رایگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی هیچ هێرشێک بۆ سەر ئەو ناوچانە ناکات، تاوەکو پلانێک بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی سڤیل دانەنرێت.

ماتیۆ میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "هێشتا ئەگەری راگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کراوەیە لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان، ئێمە هەوڵدەدەین رێککەوتنەکە ئەنجامبدرێت".

وتیشى، "ئێمە بڕوامان نییە ئەم هێرشە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی گەورە بێت بۆ سەر رەفەح، هەفتەی رابردوو ئاگامان لە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بوو لەبارەی پلانی هێرشکردنەسەر رەفەح".

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکرد، چاوەڕێی بینینی ئەو پلانە دەکەن و روونیدەکەنەوە وەکو چۆن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بەبێ پلانێکی هاوشێوە پاڵپشتی ئۆپراسیۆنی سەربازی ناکەی لەو ناوچەیە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ