ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت: وەزیری پەروەردە بێبەری بونی خۆی لەسزادانی مامۆستایان ڕاگەیاندو تاوانباری سەرەكی سزادانی مامۆستایان ئیدارەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی ئەم زۆنەن.
عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڵاویكردەوە: وەزیری پەروەردە بەڕوونی ووتی ( ئێمە هیچ پەیوەندیمان بەسزادانی مامۆستایانەوە نییە ).
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، وتیشی: هەرمامۆستایەك یەك ڕۆژ سزا درا نەقڵ كرا تاوانباری سەرەكی ئیدارەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی ئەم زۆنەن.