مامۆستایانى ناڕازى وەڵامى داواکەی پەروەردەی پشدەریان به‌ " بایکۆت بەردەوام دەبێت" دایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانى ناڕازى وەڵامى داواکەی پەروەردەی پشدەریان به‌ " بایکۆت بەردەوام دەبێت" دایەوە

مامۆستایانى ناڕازى قەزای پشدەر لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامى داواکەی پەروەردەى سنوورەکەیان دایەوە و دەڵێن" بایکۆت بەردەوام دەبێت".

دەستەى سەرپەرشتى مامۆستایانى ناڕازی پشدەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکەن، داواکارن هیچ مامۆستایەک نەچێتە ژێر کاریگەری ئەو قسە و بەڵێنانەی پەروەردەکان پێیانی دەدەن.

دەشڵێن" پێویستە ئێمە لەوە هۆشیارتربین و نەکەوینە ژێر کاریگەری هەندێک پڕوپاگەندە کە گوایە تەنیا پشدەر ماوە بایکۆت بشکێنێت، بایکۆت بەردەوام دەبێت و رۆژى چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە شەقام خۆپیشاندان دەکەین".

ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى قەزای پشدەر لە ئاگادارییەکدا داواى لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەن بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و دەستپێکردنەوەی دەوام.

 

 

هه‌واڵی گرنگ