کونسوڵخانەی ئەمریکا هەلی خوێندنی پاڵپشتیکراوی بۆ ئەو قوتابیانەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کە خوازیارن بڕوانامەی ماستەر بەدەستبهێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاگادارییەکی تایبەت بە سکۆڵەرشیپی خوێندن بڵاوکردەوە بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە یەکێک لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆجیا، ئەندازیاری یاخود بیرکاری کە بە ستێم (STEM) ناسراون بەدەستبهێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، خوێندنەکە لە پەیمانگای پۆلیتەکنیکیی ڕێنسلەرە و لەسەر بنەمای شایستەیی و لێهاتووی دەبەخشرێت و لە ڕێیەوە قوتابیانی وەرگری هەلەکە تا بڕی40٪ی پارەی خوێندنەکەیان بۆ دەدرێت.
لە ئاگادارییەکی کونسوڵخانەی ئەمریکادا هاتووە، ئەو کەسانەی داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر لەو پەیمانگایە پێشکەش دەکەن، ناوەکانیان دەکرێنە لیستی ئەو کەسانەی ڕەچاودەکرێن بۆ وەرگرتنی هەلی خوێندنی پاڵپشتیکراو و خوێندنەکەش لە ناو پۆل و فول تایم دەبێت.
دەتوانیت لەم لینکەوە زانیاریی زیاتر وەربگریت:
http://tinyurl.com/34cvktrn