هه‌ڵه‌بجه‌.. دوو ماتۆڕسوار ته‌قه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و هەڵدێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌ڵه‌بجه‌.. دوو ماتۆڕسوار ته‌قه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و هەڵدێن


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: دوو تۆمەتبار تەقە لەپێشمەرگەیەك دەكەن و برینداری دەكەن و هەڵدێن.

مقدم بەرزان عوسمان محەممەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوداویكی تەقەكردن پیشمەرگەیەك بریندار دەبێت لەنزیك گوندی عەبایەیلی بەناوی (ژ. م. غ.) تەمەن 25 ساڵ، دانیشتوی هەڵەبجە، گەڕەكی دەروازەی شار، لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە، كە ماتۆڕسكیلێكیان پێبووە تەقەیان لێكردوە و هەڵهاتون.

ئەوەشی خستەڕوو: تیمی هاوبەشی پولیس و ئاسایش لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن و دوسیەی لێكۆلینەوە لەبنكەی پولیسی شەهید سەركار بۆڕووداوەكە ڕێكخراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ