قوتابیانی پۆلی 9 و 12 لە سەیدسادق و چەمچەماڵ گردبوونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوتابیانی پۆلی 9 و 12 لە سەیدسادق و چەمچەماڵ گردبوونەوە

قوتابیانی پۆلی 9 و 12 لە سەیدسادق و چەمچەماڵ گردبوونەوە و دەڵێن، لە سەرەتاوە وانەیان نەخوێندووە و ئێستاش پەلە پەلیان لێدەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی شوباتی 2024، بۆ هەفتەی دووەم لەسەر یەک، قوتابیانی پۆلی 9 و 12 لە سەیدسادق و چەمچەماڵ گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، تەنها سێ یان چوار وانە دەخوێنن و لەو وانانەشدا پەلە پەلیان لێدەکەن.

باس لەوەشدەکەن، "داواکارین بۆ چوونە ناو تاقیکردنەوەی نیشتیمانی، مەرجی کەوتن لە سێ وانە بکەن بە چوار وانە، هەروەها پرۆگرامی خوێندنمان بۆ کەمبکەنەوە، لەبەر ئەوەی پەروەردەکانی دیکە خوێندکارانی پۆلی 12 لە سەرەتای ساڵەوە دەستیان بە خوێندنی وانەکانیان کردووە."

ئەوەشیان خستەڕوو، "چوار مانگی خوێندنمان لە سەرەتای دەوامەوە فەوتاوە و فریای تەواوکردنی ئەو پرۆگرامە زۆرە ناکەوین بیخوێنین، ئەگەر کاتیش درێژبکرێتەوە بەو گەرمای هاوینە خوێندکار توانای خوێندنی نییە، چونکە فێنککەرەوەی پێویست لە خوێندنگەکاندا نییە."

ئەو قوتابیانە ئاماژەیان بەوەشکرد، "ساڵی رابردوو کە خوێندن بە تەواوی و لەکاتی خۆیدا دەستیپێکرد فریای تەواوکردنی وانەکان نەکەوتووین ئنجا ئەمساڵ کە چوار مانگی خوێندن فەوتاوە."

 

هه‌واڵی گرنگ