لەپارێزگایەكی هەرێم پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەپارێزگایەكی هەرێم پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست دەستیپێكرد

ئەمڕۆ سێ شەممە لە پارێزگایەكی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست پڕدەكرێتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان لەسەرەی وەرگرتنی قۆرمدان.

پەیامنێری كوردیو لە دهۆكەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەیەكی زۆر لە دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان بەمەستی پڕكردنەوەی فۆڕم سەردانی بنكەیەكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیان كردووە كە هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ نۆ مامۆستایە بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆك.

وتیشی: پێویستە خوازیاری فۆڕم دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیركاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری،هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ