هاتووچۆی سۆران: لەڕوداوێكی هاتوچۆدا، دووكەس بونەقوربانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتووچۆی سۆران: لەڕوداوێكی هاتوچۆدا، دووكەس بونەقوربانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت: ڕوداوێكی هاتوچۆ لە قەزای سیدەكان رێگای گەلی لێتان نزیك گوندی ماوەت ڕویداو تیایدا كەسێك گیانی لەدەستداو كەسێكی دیكە برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویكردەوە: ئاگاداركراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێكی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا و وەرگەران،‌ لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان دەبل قمارا لە قەزای سیدەكان رێگای گەلی لێتان نزیك گوندی ماوەت.

ئەوەشی خستەڕوو: بەداخەوە سەرنشینێك گیانی لەدەست داو شوفێریش بەسەختی برینداربوو، هۆكاری روداوەكە پابەندنەبوونی شوفێرە بە رێنمایەكان و خێرا لێخورین و داوا لە شوفێران دەكەین پابەندی هێما و رێنمایەكانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەك .

 

 

هه‌واڵی گرنگ