وەزارەتی پەروەردە مەنهەجی قۆناغێکی خوێندنی کەمکردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە مەنهەجی قۆناغێکی خوێندنی کەمکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی ئەو بابەتانەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەستنیشان کراون.

وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە و ئاگاداریکردوونەتەوە لە خشتەی ئەو پرۆگرامانەی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی خوێندنی 2023-2024یان تێدا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی مەنهەجی خوێندن کەمبکاتەوە و لیستی ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی داخڵن.

نووسراوەکە ئاڕاستەی پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕینیش کراوە کە هێشتا لە زۆربەی خوێندنگەکانیاندا دەوام دەستی پێنەکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کەمکردنەوەی ئەو بابەتانەی بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی داخڵن تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندنە و ساڵەکانی دیکە کاری پێناکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە قوتابیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بۆ کەمکردنەوەی مەنهەجەکەیان،باسیان لەوەکرد "ساڵی رابردوو کە خوێندن بە تەواوی و لەکاتی خۆیدا دەستیپێکرد فریای تەواوکردنی وانەکان نەکەوتووین ئنجا ئەمساڵ کە چوار مانگی خوێندن فەوتاوە چۆن فریای هەموو مەنهەج دەکەوین".

 

هه‌واڵی گرنگ