زمانی ئینگلیزی زیاتر لە نیوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت پێکدەهێنێت، و نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان قسەی پێدەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی ئاماری “Statista” بڵاویکردووەتەوە، بە پشتبەستن بە داتای “W3 Tech” و “Ethnology”، هەرچەندە قسەکەرانی چینی ماندارین نزیکەی 1.2 ملیار کەسن لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام بەشداریکردنیان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە 1.3% زیاتر نییە.
زمانی ئیسپانی لە پلەی دووەمدا دێت لە بەناوبانگترین زمانی ئینتەرنێتدا، بە ڕێژەی 5.6%، کە نزیکەی 560 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا قسەی پێدەکەن.
لە دوای ئەویش ئەڵمانی بە ڕێژەی 5%، ژاپۆنی بە ڕێژەی 4.5%، ڕووسی بە 4.4%، فەرەنسی بە 4.3%، پورتوگالی بە 3.3%، ئیتاڵی بە 2.4%، تورکی بە 2 لەسەد، هۆڵەندی و فلاندەرزی (Flemish Dutch Or Belgian Dutch). یان هۆڵەندی باشوور بە نزیکەی لەسەدا ١.٩.
سەبارەت بە زمانی عەرەبی کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە ڕیزبەندی شەشەمی ئەو زمانانەی لەسەر زەوی بەکارهێنراون و نزیکەی ٢٧٤ ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن، بەشداری ناوەڕۆکی بەکارهێنراو لە ئینتەرنێتدا لە سەدا ٠.٠٦ تێپەڕناکات.
داتاکان ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان قسەکەرانی زمانی هیندیدا نیشان دەدەن کە ژمارەیان زیاتر لە ٦١٠ ملیۆن کەسە لە سەرانسەری جیهاندا، لە کاتێکدا ناوەڕۆکی ئینتەرنێت بەم زمانە کەمترە لە سەدا ٠.٠١.