سەربازێکی ئەمریکی، لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن لە پێناو غەززەدا خۆی سوتاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەربازێکی ئەمریکی، لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن لە پێناو غەززەدا خۆی سوتاند

ئەو کەسەی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن ئاگری لە خۆی بەردا سەربازێکی ئەمریکیيە لە هێزەکانی ئاسمانیی ئەو وڵاتە و، دەرکەوت کارەکەی بۆ پرۆتێستۆ کردنی ئەو کۆمەڵکوژییە بووە کە لە غەززە ئەنجام دەدرێت.

ئەو دیمەنانەی تیایدا ئارۆن بوشنێلی تەمەن 25 ساڵی سەربازی چالاک لە هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکا ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات، لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بلاوکرایەوە.

لە دیمەنەكاندا ئارۆن بوشنێل کە جلی سەربازیی لەبەردایە خۆی وەک سەربازێکی چالاک لە هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکا دەناسێنێت و، دەڵێت: "ئیدی بەشداری ناکەم لە کۆمەڵکوژییدا".

ئارۆن بوشنێل کە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن دەڕوات و دەڵێت: "ئێستا پرۆتێستۆیەکی زۆر توند ئەنجام دەدەم، بەڵام کارەکەی من زۆر گەورە نییە بەرامبەر ئەوەی فەڵەستینییەکان بە دەستی داگیرکەران بەسەریاندا دێت".

بوشنێل دوای ئەوەی گەیشتە بەردەم باڵیۆزخانەکە بەنزینی کرد بەسەری خۆیدا و پاش ئەوەی ئاگری لەخۆی بەردا، هەتا هێزی تێدا بوو چەند جارێک لەسەر یەک هاواری کرد "ئازادی بۆ فەڵەستین".

لە دیمەنەکاندا ئەوە بەدی دەکرێت کە پاش ئەوەی پۆلیسی باڵیۆزخانەکە بە ئارۆن بوشنێل دەڵێت: "دەتوانم هاوکاریت بکەم؟" ئینجا ئاگاداری دەکاتەوە کە لەسەر زەیەکە پاڵ بکەوێت، پۆلیسێکی دیکە دەڵێت: "پێویست بە چەک ناکات پێویست بە ئاگرکوژێنەوە هەیە".

بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵ لە بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی واشنتۆن و خزمەتگوزاری تەندروستیی بەپەلەوە دەستیکەوتووە، کاتژمێر 13:00 تیمی ئاگرکوژێنەوەی واشنتۆن لە ڕووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە.

بەپرسێک باسی لەوە کرد کە پێیانڕاگەیاندرا پیاوێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و دەڵێت: "کاتێک گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە بینیمان ئاگرەکە لەلایەن کارمەندێکی هەواڵگری نهێنییەوە کوژێندراوەتەوە".

هەروەها بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە دۆخی تەندروستیی کەسەکە کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە سەختە، بەڵام هیچ زانیارییەکی نەدا لەبارەی ناسنامە کەسەکە.

 

هه‌واڵی گرنگ