بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، ته‌یف سامی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، ته‌یف سامی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆده‌كاته‌وه‌

لە بارەی بڕیاری دادگای له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئەمڕۆ ته‌یف سامی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی 2024 بۆ تاوتوێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی فیدراڵ بچێته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق.

له‌پاڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند بابه‌تێكی تر له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی گفتوگۆ ده‌كات، له‌وانه‌: هه‌مواری یاسای بودجه‌ كه‌ حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه‌ كردووه‌، هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی خشته‌كانی بودجه‌ی گشتی بۆ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ و قسه‌وباسه‌كان له‌باره‌ی نه‌مانی نه‌ختینه‌ی دارایی و هۆكاری دواكه‌وتنی پاره‌داركردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پرۆژه‌كان.

رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ نیشتمانی بكرێت و بخرێته‌ سه‌ر ژماره‌ حسابی بانكه‌ فیدراڵییه‌كان، دواتر ئه‌م خه‌رجییه‌ له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق ببڕدرێت.

به‌پێی بڕیاری دادگا، وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا، ده‌توانن راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بۆسه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی ده‌كرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ