x

X
26/02/2024 - 10:45
بۆ ڕاگرتنی بازرگانی چەک لەگەڵ ئیسرائیل لە ئیسپانیا سەدان هەزار کەس خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

لە ئیسپانیا سەدان هەزار کەس ڕێپێوانیان سازکرد بۆ پشتیوانی کردنی فەڵەستین و قەدەغەکردنی بازرگانی چەک لەگەڵ ئیسرائیل.

لەسەر بانگەوازی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چەپ و ژمارەیەک لە پارتە سیاسییەکان، بە دروشمی "با کۆمەڵکوژیی لە فەڵەستین ڕاگیرێت. کۆتایی بهێندرێت بە پەیوەندییەکان و بازرگانی چەک لەگەڵ ئیسرائیل" لە زیاتر لە ١٠٠ شار و قەزای ئیسپانیا خۆپیشاندان ساز کرا.

لەو ڕێپێوانەی لە مەدریدی پایتەختی وڵاتەکە جارێکی دیکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەڕێوەچوو، هوتافی "بایکۆت کردنی ئیسرائیل"، "ناتانیاهوی بکوژ"، "کۆمەڵکوژی ڕاگرن"، و "ئازادی بۆ فەڵەستین" گوترایەوە و، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەولەتیی کرا گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.

پارتی پۆدیمۆسی چەپ، کە بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوون لەبارەی فەڵەستین و سیاسەتی کۆمەڵایەتییەوە لە حکوومەتی هاوپەیمانی چەپ لە ئیسپانیا هاتووەتە دەرەوە، پشتیوانی لەم خۆپیشاندانانە کرد.

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، ڕێبەری پۆدیمۆس، ئایۆن بێلارا ڕایگەیاند: "ئەم هەفتەیە پێشنیارێک پێشکەش بە پەرلەمان دەکەین بۆ ئەوەی گەمارۆی چەک بخرێتە سەر ئیسرائیل".

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی