گەرمیان.. ژمارەی سەردانکەرانی ناوەندە تەندروستییەکان کەمیکردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەرمیان.. ژمارەی سەردانکەرانی ناوەندە تەندروستییەکان کەمیکردووە

كوردیو
 
بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ژمارەی سەردانکەرانی ناوەندە تەندروستییەکان لەو سنوورە کەمیکردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بڵاویكردووەتەوە،"بەپێی هەڵسەنگاندنی ئاماری ساڵانە، لەماوەی ساڵی 2023ـدا، ژمارەی سەردانکەرانی ناوەندە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان لە سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، کەمی کردووە".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"کەمکردنەکە لەچاو ساڵی پێشوتر (2022) نزیکەی (50) هەزار سەردانیکەرە، بەڵام لەچاو دوو ساڵی پێشتر (2021) زۆر کەمترە و نزیکەی نیوەی ئەو ساڵە دەبێت".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو،"بەگشتی ژمارەی سەردانکەران ساڵانە لەنێوان 200 بۆ 300 هەزار سەردانکەرە، ئەمەش رێژەی ئاسایی سەردانیکەرانە، هەرچی ساڵی (2021)ـە کە سەرووی نیو ملیۆن کەس سەردانی کردووە، ئەوا پەیوەندی هەیە بە پەتای کۆرۆنا و پشکنین و لێکەوتەکانییەوە".
 
 
May be a graphic of text

 

هه‌واڵی گرنگ