ته‌ندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 29 هه‌زار و 782 كه‌س شەهید كراون و 70 هه‌زار و 40 كه‌سیش برینداربوون.
ئەشرەف قودرە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی ساڵی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 29 هه‌زار و 782 كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو ئیسرائیلی داگیركەر 10 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامدا و لە ئاكامدا 90 كەسی دیكە شەهید بوون و 164 كەسی دیكە برینداربوون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 70 هه‌زار و 43 كه‌س برینداربون.